لە شنگال ئێزدییەکان جەژنی جەمی شێخ مەندیان پیرۆز کرد

شنگال

بە بەشداری هەزاران ئێزدیی لە گوندی درێژێ لە چیای شنگال، جەژنی جەمی شێخ مەند پیرۆز کرا، لە مەڕاسیمەکەدا دایکانی ئێزدیی بۆ شەهیدان مۆمیان داگیرساند و نزایان بۆ ژنانی ئێزدیی دەست گرووپە چەتەکانی داعش کرد.

ساڵانە لە کۆتایی مانگی نیساندا ئێزدییەکان جەژنی جەمی قوبەی شێخ مەند پیرۆز دەکەن، مەڕاسیمی ئەم جەژنەش بە دەستپێشخەریی عەشیرەتی سمۆقی دەگێڕدرێت، بۆ پیرۆزباییش هەموو ئیزدییەکان لە گوندی درێژێ کۆ دەبنەوە.

ئەمساڵ پیرۆزکردنی جەژنەکە لە ٢٥ـی نیسان دەستی پێ کرد و ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژیدا بە دانانی پەری و هلێلی قوبە کۆتایی هات.

لە دوێنێوە ئێزدییەکان ڕوو لە قوبەی شێخ مەند دەکەن و خێری جەژن دابەش دەکەن، ئەمڕۆش بە بەشداری هەزاران ئێزدیی سرووتی ئایینیی جەژنەکە گێڕدرا و کۆتایی هات.

لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بە مەڕاسیمی جەماوەریی و ژەندنی دەف و شبێب، بە هەیەجانێکی مەزن پەری و هلێلی سەر قوبەی شێخ مەند دانرا.

دایکانی ئێزدیی بەشدارییەکی بەرچاویان کرد لە مەڕاسیمەکە و بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدان مۆمیانداگیرساند و نزایان کرد بۆ ڕزگاربوونی ژنانی ئێزدیی دەست گرووپە چەتەکانی داعش.

مەڕاسیمی جەژنی جەمی شێخ مەند بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.

ب.گ

Comments are closed.