دۆخى کەش و هەواى ٢٤ کاتژمێرى داهاتووى ناوچەکانى هەرێم ئاشکرا کرا

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەندێ پەڵە هەور، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەندێ پەڵە هەور و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ دە کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٢ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.