دەوڵەتی تورک لە عەفرین سێ هاوڵاتیی دیکەی ڕفاند

ناوەندی هەواڵەکان

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی سنورى عەفرینی داگیرکراو سێ هاوڵاتییان دیکەیان بە ناوەکانی “محەمەد عادل، ئەحمەد عەبدۆ و محەمەد ساڵح” ڕفاند و تا ئێستا بێسەروشوێنن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە ڕفاندن، ئەشکەنجەدان و شەهیدکردنی هاوڵاتییانی مەدەنیی لە عەفرینی داگیرکراو، لە کۆتا کردەوەشدا، سێ هاوڵاتییان ڕفاند.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئانها، چەتەکان بە ناوی “پۆلیسی مەدەنی” سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی مەیدانکێی سەر بە ناوچەی شەرا لە عەفرین، هاوڵاتییەکیان بە ناوی محەمەد عادل محەمەد تەمەن ٣٧ ساڵیان ڕفاندووە.

هەروەها سەرچاوەکان باسیان لەوەش کرد، محەمەد عادل محەمەد پێش دوو هەفتە کە ویستویەتی لە لوبنانەوە بچێتە سەردانی کەسوکاری خۆی لە عەفرین، بە بێ هیچ هۆکار و تۆمەتێک لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندرا.

هەر بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ڕۆژی ٢٢ـی نیسانیش، چەتەکانی دەوڵەتى تورک  دوو هاوڵاتییان بەناوەکانی ئەحمەد عەبدۆ ٤٢ ساڵ و محەمەد ساڵح حەسەن ٣٥ ساڵ، لە گوندی عەین هاجەری سەر بە ناوی ماباتای ڕفاندووە، هەروەها سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن، کە ئەو دوو هاوڵاتییە لە کاتی سەردانی کەسوکاریان لە شاری عەزاز ڕفێندراون.

ب. ق

Comments are closed.