لە هێرشێکى چەکداریکدا لە ناسرییە هاوڵاتییەک کوژرا

ناوەندی هەواڵەکان

تۆری هەواڵی عێراق بڵاوی کردەوە، کەمێك پێش ئێستا لە نزیک عەلوەی شاری ناسریە، کە دەکەوێتە باکووری شارەکە هێرشێکی چەکداری ڕوویدا، دەشڵێن، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێک کوژراوە.

تۆری هەواڵی عێراق سەبارەت بە کوژرانی کەسێک لە نزیک عەلوەی شاری ناسریە بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.

 تۆری هەواڵی عێراق بڵاوی کردەوە، کەمێك پێش ئێستا لە نزیک عەلوەی شاری ناسریە، کە دەکەوێتە باکووری شارەکە هێرشێکی چەکداری ڕوویدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی هێرشەکەوە کەسێک کوژراوە، جێگای ئاماژەیە، تا ساتی ئەم هەواڵە ناسنامەی چەکدارەکان نەزانراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.