ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان لە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو خۆراک و شمەکە خراپ و بەسەرچووانەی لە مارکێت و کۆگاکاندا ھەن، پێویستە شوێنی تایبەتیان بۆدرووست بکرێت و لێی بنووسرێت بۆ فرۆشتن نییە، دەشڵێت: لە ھەر شوێنێک خواردنی خراپ و بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانەوە ببینرێت و جیانەکرابێتەوە بە سەرپێچی ھەژمار دەکرێت.
جەمال محەمەد سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان لە قایمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە خۆراک و شمەکی بەسەرچووی ناو مارکێت و کۆگاکان ڕاگەیانداروێکی بڵاوکردەوە.
جەمال محەمەد سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان لە قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەپێناو جیاکردنەوەی ئەو خۆراک و شمەکە خراپ و بەسەرچووانەی لە مارکێت و کۆگاکاندا ھەن، پێویستە شوێنی تایبەتیان بۆدرووست بکرێت و لێی بنووسرێت بۆ فرۆشتن نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ھەر شوێنێک خواردن و شمەکی خراپ و بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانەوە ببینرێت ئەگەر جیانەکرابێتەوە بە سەرپێچی ھەژمار دەکرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەوەشدا دەڵێت: ھەر مارکێت یان کۆگاو کارگەیەک شمەک و خواردنی ماوەبەسەرچووی ھەبێت، دەتوانێت ئێمەی لێ ئاگاداربکاتەوە و بۆی لەناو دەبەین.
ڕ.ش
Comments are closed.