جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکییان ئەنجامدا

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی کرێکار و دادپەروەری هەبەدەهە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، لە کۆجائەلی کارگەیەکەی کەسێکی سەر بە مەهەپەی فاشیستیان ئاگر تێبەرداوە.

جەنگاوەرانی کرێکار و دادپەروەری هەبەدەهە پەیوەست بە چالاکیەکەیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکرد، لەلایەن جەنگاوەرانمانەوە لە ٢٥ـی نیسان کاتژمێر ٠٨:٠٠ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کێبڵ، پلاستیک و ئاسنی کەسێکی سەر بە فاشیستی مەهەپە، لە کۆجائەلی لە سووتێنراوە.

جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕاشیان گەیاند، ئەم چالاکیەمان بۆ تۆڵەکردنەوەیە لە بەرامبەر ئەو ئۆپراسیۆنە داگیرکارییانە لە کوردستان پێکهێنراوە، جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە، شەڕ تەنها لە چیاکاندا نابێت، ئێمە شەڕ دەگوازینەوە بۆ ناو جەرگەی شارەکان، کە ناوەندی سەرمایەدارییە.

لە کۆتایشدا ئەوەیان خستە ڕوو، کە هەموو کاتێک پشگیری گەلانی بندەستن، بە چالاکیەکانمان ترس دەخەینە دڵی فاشیزمەوە.

ب. ق

Comments are closed.