جارێكی دیكە ئاگر لە بازاڕی چەلێ كەوتەوە

ناوەندی هەواڵەكان

بۆ جاری دووەم ئاگر لە بازاری چەلێ لە ناوەند پارێزگای دهۆك كەوتەوە، تا ئێستا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دیار نییە، ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی ئاگرەكەی جاری یەكەمەوە ٢١ كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك لە بارەی دووبارە ئاگركەوتنەوە لە بازاڕێكی شارەكە و كۆنترۆڵكرنی ئاگركە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە بازاڕی چەلێ كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێی ڕووداوەكە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئاگرەكە لە لایەن تیمەكانیی بەرگری شارستانییەوە كۆنترۆڵ كرا.

ئەمە لەكاتێكدایە، سەرەتای مانگی ڕابردوو ئاگر لە هەمان بازاڕی شاری دهۆك كەوتەوە، بەهۆیەوە ٢١ كەس بریندار بوون، هەروەها ١٤٠ دووكان سووتان و زیانێكی ماددی زۆریش بە دووكاندارەكان گەشت.

جێگەی ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دووكاندارەكانی بازاڕی چەلێ گربوونەوەیەكیان ئەنجامدا و داوای قەرەبووكردنەوەی زیانەكانیان كردەوە، بەڵام ئەمڕۆ بۆ جارێكی دیكە بازاڕەكەیان سووتا.

هـ.ئ

Comments are closed.