کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی گۆڕانى بەسەردا دێت

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا جێگیر دەبێت و تاڕادەیەک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و دەستەى کەشناسی عێراقیش هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.

کەشناسی هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن، هاوکات سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

لەلایەکى دیکەوە، دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، شەپۆلێکی گەرما روو لە ناوچەکانی باشووری عێراق دەکات و پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٥٠ پلە بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە راستەوخۆ خۆیان نەدەنە بەر تیشکی خۆر و لەو گەرمایەدا کار نەکەن، چونکە دەبێتە هۆی بێهیشبوون و ماندوێتی، پێشنیار دەکەن بۆ هاوڵاتییان لەکاتەکانی نیوەڕۆدا کە لوتکەی گەرماکەیە لە ماڵەوە بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٣

سلێمانی : ٤١

دهۆک : ٤٢

کەرکوک : ٤٥

هەڵەبجە : ٤٣

زاخۆ : ٤٢

گەرمیان : ٤٦

سۆران : ٤٠

حاجی ئۆمەران : ٣١

هـ.ح

Comments are closed.