گەنجێکی خانەقین لە ڕووباری سیرواندا خنکا

ناوەندی هەواڵەکان

گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەب کە بۆ گەشتیاری ڕووی لە سنووری شارۆچکەی دەربەندیخان کردبوو لە ئاوی ڕووباری سیرواندا خنکا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەیرانگای ژاڵەناو لە شارۆچکەی دەربەندیخان گەنجێک لەناو ئاوی ڕووباری سیروان خنکا.

بەپێی زانیارییەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەیرانگای ژاڵەناو گەنجێک ناو ئاوی ڕووباری سیروان و خنکاوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان ئەو گەنجە ناوی ئەمیر سەباحە و بە ڕەگەز عەرەب بووە بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە ناوی ڕووبارەکەوە.

ئەمڕۆ ئەو گەنجە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا لە خانەقینەوە بە مەبەستی گەشتوگوزار ڕوویان لە ناوچەکە کردووە.

هـ.ح

Comments are closed.