چەند هەنگاوێک بۆ خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوەی ئامێرە فێنککەرەوەکان بڵاوکرایەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بەرگرى شارستانى سلێمانى بڵاوى کردەوە، بۆ خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوەی ئامێرە فێنککەرەوەکان پێویستە چەند هەنگاوێک بگرینە بەر لەوانەش کارپێنەکردنی ئامێرە فێنککەرەوەکان لەسەر نزمترین نمرەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر، کوژاندنەوەی  فێنککەرەوەکان لەکاتی دەرچوون لە ماڵ بۆ کەمکردنەوەی پەستان لەسەر سیستەمی کارەبا.

بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سلێمانى لەبارەى چۆنیەتى خۆپاراستن لە لە ئاگرکەوتنەوەی ئامێرە فێنککەرەوەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا چەند ڕێکارێکى خستوەتەڕوو، کە بەمجۆرەن.

هەنگاوەکانى خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوەی ئامێرە فێنککەرەوەکانى ناوماڵ کامانەن:-

یەکەم- کارپێنەکردنی ئامێرە فێنککەرەوەکان لەسەر نزمترین نمرەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر.

دووەم- رێکخستنی پلەی گەرمی ئامێری فێنککەرەوەکان لەسەر نمرەیەک، کە کەمتر نەبێت لە ٢٢ پلەی سەدی.

سێیەم– کوژاندنەوەی  فێنککەرەوەکان لەکاتی دەرچوون لە ماڵ بۆ کەمکردنەوەی پەستان لەسەر سیستەمی کارەبا.

چوارەم- پشکنینی بەردەوامی ئامێرەکان لە ڕووی چاککردن (صيانة) ەوە.

پێنجەم- دڵنیابوونەوە لە نەبوونی شکست و داخوران لە وایەرە کارەباییەکان.

شەشەم- دڵنیابوونەوە لە بوونی هەواگۆرکێی گونجاو لە دەوری یەکە دەرەکییەکانی  فێنککەرەوەکان.

حەوتەم- بوون و دامەزراندنی سیستەمی هەستەوەر بە ئاگر لەناو باڵەخانە و ماڵەکان.

ئ.م

Comments are closed.