بە شانۆیەک گەریلاکانی یەژاستار یادی شەهید زیلانیان بەرز ڕاگرت

ناوەندی هەواڵەکان

گەریلاکانی یەژاستار، بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی زەینەب کناجی (زیلان) کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دژی سوپای تورک چالاکی گیانبازی ئەنجامدا، شانۆیەکیان پێشکەش کرد.

بە ئامانجی یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی ٢٨ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی گەریلای پەکەکە زیلان (زەینەب کناجی)، گەریلاکانی یەژاستار شانۆیەکیان پێشکەش کرد.

شانۆکە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پێشکەش کرا، شانۆکە لە سەر بنەمای ڕەنج و پێرسپێکتیڤەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، لە بەرخودانی ئەفسانەیی سەکینە جانسز (سارا) لە ئامەدەوە تا چالاکی زیلان لە دێرسیم، هێڵی گیانبازی ژن لە ناو بزوتنەوەی ئازادی کوردستان نمایش کرا.

لە شانۆکەدا لە سەکینە جانسزەوە تا زەینەب کناجی لە لەیلا کاپڵان (ڕەوشەن) و گولەر ئۆرتاش (بەرماڵ) تا سەما یوسە، لە ڕوکەن و ساراوە تا ڕۆژهات و ئەرداڵ، ئەو گەریلایانەی چالاکیی فیداییان کردووە، یادیان کرایەوە.

ژنە گەریلاکان شانۆ، هەڵپەڕکێ، گۆرانی، هۆنراوە و بە چەندین چالاکیی جیاجیا یادی شەهیدانیان کردەوە کە لە نەریتی گیانبازی ژناندا نەمر بوون.

ب. ق

Comments are closed.