بەهۆی هێرشێکی چەتەکانی داعشەوە چوار سەربازی سووریا کوژران و برینداربوون

ناوەندی هەواڵەکان

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە،  ئەمرۆ چەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای سووریا لە گوندێکى شاری حمس لە سووریا، دەشڵێن، بەهۆى هێرشەکەوە ئەفسەرێک کوژراوە و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە کوژران و برینداربوونی چوار سەربازی سوپای سووریا لە سنوورى شاری حمس ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە،  ئەمرۆ جەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای سووریا لە گوندەکانی شاری حمس لە سووریا.

دەشڵێن، بەهۆى هێرشەکەوە ئەفسەرێک کوژراوە و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە، هەر بە پێی ئامارەکە ژمارەی کوژراوانی پێکدادانە چەکدارییەکانی ناو بیابانەکانی سوریا لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتووەتە ٤٤٦ کوژراو، کە ٤٤یان هاووڵاتین ، ٣٧٣ سەربازی حکومەتی دیمەشقن و ٢٩ دانەشیان چەتەی داعشن.

ڕ.ش

Comments are closed.