نرخى ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگى ڕابردوو دیاری کرا

ناوەندى هەواڵەکان

نرخی ئەمپێرێک كاره‌بای مۆ‌لیده‌ ئەهلییەکان بۆ مانگى ٦ له ‌نێوان ١١ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت، به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنیی مۆ‌لیده‌كانیش له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر نرخەکە دەگۆڕێت.

عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی ٦ـی ڕابردوو له‌ نێوان ١١ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار ده‌بێت.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئاماژەى بەوەکردووە، بە گوێرەی نرخی سووتەمەنی، بۆ هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە ٤١ دینار دیاریکراو.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، مانگی رابردوو هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی نەبووبێت مۆلیدە ئەهلییەکان کاریانکردووە و لەناو شاری سلێمانی ٢٨٥ بۆ ٣١٠ کاتژمێر کارەبایان داوە بە هاونیشتمانییان.

ئ.م

Comments are closed.