لە مانگی حوزەیراندا چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٤٠ هاوڵاتیی عەفرینیان ڕفاندووە

ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی بەڵگەسازی پێشێلکارییەکان لە عەفرین بڵاوی کردەوە، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بەردەوامن لە ئەنجامدانی پێشێلکارییەکانیان دژی خەڵکی سڤیلی عەفرین و لە هەموو ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە داگیری کردووە، دەشڵێن، تەنها لە مانگی ڕابردوودا لە کانتۆنی عەفرین ٤٠ هاوڵاتیان ڕفاندووە.

ناوەندی بەڵگەسازی پێشێلکارییەکان لە عەفرین ئاماری ئەو هاوڵاتیانەی بڵاوکردەوە کە لە سنورەکەیان لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە ڕفێندراون.

ناوەندی بەڵگەسازی پێشێلکارییەکان لە عەفرین بڵاوی کردەوە، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بەردەوامن لە ئەنجامدانی پێشێلکارییەکانیان دژی خەڵکی سڤیلی عەفرین و لە هەموو ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە داگیری کردووە.

لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە،  تەنیا لە مانگی ڕابردوودا چەتەکانى دەوڵەتى تورک لە سنورى عەفرین ٤٠ هاوڵاتیان ڕفاندووە کە لە نێویاندا منداڵێک بوونی هەیە.

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە کانتۆنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ڕۆژانە چەندین پێشیلکاری مرۆیی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی کورد لەو کانتۆنە ئەنجام دەدەن وەک تاوانەکانی کوشتن، تاڵان، دزی، دەستدرێژی، ڕفاندن.

ڕ.ش

Comments are closed.