ناوەندی هەواڵەکان
جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە دژی شەڕی قڕکردن و کۆمەڵکووژیی بەرامبەر گەلی کورد، لە گەبزە ئاگریان لە کارگەیەکى فاشیستان بەرداوە.
ئەمڕۆ جەنگاوەرانی هەڵمەت گابار- دیار غەریبـی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بە ئاگر تێبەردانی کارگەیەکی فاشیستەکانی دەوڵەتی تورک لە گەبزە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا جەبگاوەرانی هەبەدەهە ئاماژەیان بەوەکرد، ڕۆژی ٢٦ـی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گەبزە بە شێوازێکی تایبەت ئاگریان لە کارگەیەک بەرداوە، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا زیانێکی زۆری ماددی بەر کارگەکە کەوتووە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە لە دژی شەڕی قڕکردن و کۆمەڵکووژیی بەرامبەر گەلی کورد، لێپرسینەوە لە فاشیستان و داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک لە شارەکان دەکەن.
ب. ق
Comments are closed.