ڕوسیا و سوریا لە بارەی ئیدلبەوە هۆشداری دەدەن

چوؤرشەممە, 12 فبر 2020 – 12:01  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

هەریەک لە میخایل مزینتسەڤ، سەرۆکی ناوەندی کۆنترۆڵی پاراستنی نەتەوەیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا و حوسێن جەمیل مەخلوف، وەزیری کاروباری ناوخۆ و ژینگە سوریا لە بارەی دۆخی ئیدلب و هێرشی چەتەکانەوە ڕاگەیەندراویکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسی بڵاویکردوەتەوە هاتووە: “دۆخی هەرێمی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئیدلب دژوار و زەحمەتە، بۆیە گومان هەیە بەهۆی هێرشەتیرۆرستییەکانەوە کارەساتی مرۆیی ڕووبدات، هێرشەکانی هەیئەی تەحریر ئەلشام و گروپەکانی سەر بە ئەوان زیادبوون ئەوەش ئاستەنگی بۆ هەوڵەکانی ڕوسیا و سوریا بۆ کەمکردنەوە ئاڵۆزییەکان لەو شارە دروستکردووە”.

لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەدا هاتووشە: تەنها لە مانگی ڕابردوودا لە ئیدلیب زیاتر لە ١٥٠ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

ک.س

 

Leave A Reply