جۆری گەڕان

کلتوور و هونه‌ر

یادی شمشاڵە ڕەسەنەکەی قالە مەڕەی هونەرمەندە

١٠ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی شمشاڵ ژەن و گەنجینە گەڕۆکەکەی بۆکان قالە مەڕەدا تێپەڕدەبێت، بەڵام ئاوازی شمشاڵەکەی هەر زیندووە، کە هەمیشە ئاوازەکانی پڕبوون لە ڕەسەنایەتی میوزیکی کوردی و ئاوێتەی چیاو سروشتی کوردستان بووە.

مێژووی زەڕنگەریی لە شاری سلێمانی

لە شاری سلێمانیی نزیکەی ٧٠ ساڵە زەڕەنگەریی بوونی هەیە، زەڕنگەرەکان بە ماندووبونێكی زۆر و چەندین قۆناغی جیا جیا پارچەیەکی دیاریکراو لە زێڕ درووست دەکەن، بەڵام ئەوانیش بەهۆی هاوردەکردنی زێڕی ئامادەکراوەوە، خەمی لەناوچوونی پیشەکەیانە.

لەدەستدانی دەستەکانی نەی وەستاندوە و بە قاچەکانی هیوا دەنەخشێنێت

ئاراسی هونەرمەند، یەکێکە لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، لەدەستدانی هەردوو دەستی نەبۆتە هۆی وەستاندنی لە ژیان و خولیا و هیواکانی سەرەڕای ئەو ئاستەنگیانەی دێنە پێشی، باوەڕی وایە هیوا لەسەرکەوتن بەهادارترە و بە قاچەکانی ڕۆژانە هیوا و جوانی و خەم…

هەزارمێرد شوێنێکی گرنگی مێژوویی بەڵام فەرامۆشکراو

ئەشکەوتی هەزارمێرد لە شاری سلێمانی، لەگەڵ ئەوەی شوێنەوارێکی گرنگی مێژووی و گەشتیارییە بەڵام فەرامۆشکراوە، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی دەڵێت: زانیاری تەواومان نییە لەسەر ئەو شوێنەوارە و باوەڕیشمان بەو دوو لێکۆڵینەوەیە نییە کە لە سەدەی ڕابردوو…

گوندی ئەحمەدئاوا بنیات دەنرێتەوە

پیاوێكی تەمەن ٦٨ ساڵ لە بەرد و پاشماوەی کۆن و تەقەمەنی، بەدەست و بازووی خۆی، گوندی ئەحمەدئاوای سەر بەشارەدێی خورماڵ، بەشێوازێکی هونەری و بچوککراوە دروستدەکاتەوە، لە بارەی کارەکەشی دەڵێت: وەک حەزو ئارەزووی خۆم چوار ساڵە خەریکی دروستکردنی…

خوێندکارانی ئامادەییەک بە مۆبایل کورتە فیلم بەرهەمدەهێنن

خوێندکاران لە خوێندنگایەکی ئامادەیی لە شاری سلێمانی وانەی سینەما دەخوێنن، هەتائێستا  ١٥ کورتە فیلمیان بە مۆبایل تۆمار کردووە، گرتەکانیش بە بەرنامەی تایبەت بە مۆبایل و کۆمپیوتەر مۆنتاژ دەکەن.