جۆری گەڕان
ژینگه
١١ مامۆستا کە بەهۆی بەفرەوە گیریان خواردبوو ڕزگار کران
١١ مامۆستای وانەبێژی کچ لە حاجی ئۆمەران دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەفر لە شوێنی مانەوەیان دەرگای لەسەر داخستبوون و گیریان خواردبوو، ئەمڕۆ لەلایەن کەسوکاریان و چەند گەنجێکی ناوچەکەوە ڕزگار کران.
خواردنی ئاژەڵی زیندوو لە ڕاهێنانی پێشمەرگەدا ناڕەزایی ژنانی لێکەوتەوە
خواردنی ئاژەڵی زیندوو لەلایەن پێشمەرگەکانی یەکەی ٨٠-وە، بووەتە جێگای ڕەخنە و بە کارێکی دڕندانە ناودەبرێت و دەوترێت ئەو ڕاهێنانە ژن لەگەڵ سروشت بەشەڕ دەدات، ڕیکخراوە ژینگەییەکانیش داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، کە ڕایگرن.
ڕێگای زۆربەی گوندەکانی ئورمیە داخراون
بەهۆی زۆریی ڕێژەی بەفربارینەوە، ڕێگای زۆربەی گوندەکانی پارێزگای ئورمیە داخراون.
منداڵانی باخچەی ساوایان و پۆلیس پێکەوە نەمامیان چاند
بەئامانجی خۆشەویستکردنی ژینگە و ژینگە پارێزی لای منداڵ، لە چالاکییەکدا منداڵانی باخچەیەکی ساوایان لە کەلار، لەگەڵ بەشێکی پۆلیسدا، نەمامیان چاند.
پارتی سەوزی کوردستان: با پێشمەرگە فێری خۆشویستنی ئاژەڵ بکرێت نەک کەوڵکردنیان
پارتی سەوزی کوردستان ڕەخنەی توند لە پێشمەرگەکانی هێزەکانی ٨٠ دەگرێت، کە ئاژەڵی دەخۆن بەبێ گوێدانە یاساکانی ژینگە و بە کارێکی قێزەون ناوی دەبات، دەشڵێت با پێشمەرگەکان فێربکرێن سروشت و گیانلەبەرانیان خۆش بووێت، نەک کەوڵیان بکەن.
سەرما سیمای ئەشکەوتی چەمی دارشەخسانەی جوانتر کردووە
سەرما و کڕێوە و شۆڕبوونەوەی چلورە بە لێواری ئەشکەوتی چەمی دارشەخسانە لە سنوری شارۆچکەی قەرەداغ، سیمای ئەشکەوتەکەی جوانترکردووە.
٦ سەرپێچیکاری ژینگە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە
شەش هاوڵاتیی لە سیتەک دەستگیرکران، کە هەستابوون بە بڕینەوەی دار بۆ دورستکردنی بینای زیادەڕۆ.
زریان و گەردەلولی زەبینە ژیان لە بەشێکی ئەوروپا دەوەستێنێت
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، زریان و گەردەلولی زەبینە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەگاتە ئەوروپا بە گشتیی و ئەڵمانیاش زۆر بە توندیی دەگرێتەوە، بەو هۆیەشەوە دەوامی فەرمیی و گەشتەکان ڕادەگیرێن.
کەمپەینێک بۆ پاراستنی ئاژەڵانی بێلانە ڕاگەیەندرا
لەشاری سلێمانی کەمپەینێک بۆ پاراستنی ئاژەڵانی بێلانە ڕاگەیەندرا، لە کەمپەینەکەدا، خۆراک و پارە و دەرمان کۆدەکرێتەوە، ئەوە پارەیەی کۆدەکرێتەوە شوێنی بۆ ئاژەڵانی بێلانە پێدروستدەکرێت، لەشوێنە جیاوازەکانیش خۆراکیان بۆ دادەندریت، هەروەها…
بەهۆی بەفربارینەوە هۆشداریی دەدرێتە شۆفێران و هاوڵاتیان
لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران داوا دەکات هاوڵاتیان بۆ خۆشی سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، دەشڵێن، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە ئەمشەوەوە بەفرێکی زۆر دەبارێت و دوانیوەڕۆی یەکشەممە کۆتایی دێت و…