پارتی سەوزی کوردستان: با پێشمەرگە فێری خۆشویستنی ئاژەڵ بکرێت نەک کەوڵکردنیان

یەكشەممە, 16 فبر 2020 – 09:08  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

مەکتەبی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی پارتی سەوزی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە “بڵاو بوونەوەی چەند وێنەیەکی کۆمەڵێك پێشمەرگەی هێزەکانی (٨٠) لەکاتی مەشق کردندا، کە بەکاڵی ئاژەڵ دە خۆن، بێ گوێدانە یاساکانی ژینگە وسروشتی کوردستان و ژینگە پاڕێزان و ژینگە دۆستان”.

پارتی سەوزی کوردستان بە توندیی ئیدانەی “ئەو کارە قێزەونە” دەکات و وەزارەتی پێشمەرگە بەبەرپرسیار دەزانێت، داواش دەکات بەزووترین کات ئەوکارە نەشیاوە ڕابگیرێت.

 پارتەکە، پێیوایە، ئەم کارە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئاژەڵ وگیانلەبەران و هاندانێکیشە بۆئەوەی خەڵێکی تر چاو لەوان بکەن، هەر بۆیەش “پێویستە ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە بکرێت کە سروشت و گیانلەبەرانیان خۆش بووێت و بیانپاڕێزن کە چۆن هەمیشە خاك ونیشتمانیان لە دووژمنان پاراستووە نەك فێری ئەوە بکرێن لەبەرچاو هاونیشتمانیان ئاژەڵ و گیانلەبەران بە زیندویی بخۆن و کەوڵی بکەن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:”لەئێستادا لە سین بە ملیۆنەها هاوڵاتی ئەو وڵاتە بە دەستی نەخۆشی کۆرۆنا دەناڵێنن ڕوو بەڕووی مردن بوونەتەوە، سەرئەنجامی خواردنی ئاژەڵەکانە، ئەم کارەی هێزەکانی (80) بەبێ دیراسە کراوە و هیچ ڕەچاوی تەندروستی ئەو پێشمەرگانە نەکراوە، بۆیە داواکارین لە وەزارەتی تەندروستی پشکنین بۆ ئەو پێشمەرگانە بکات کە ئەو گیانلەبەرانەیان خواردووە، داواکارین لە دەستەی ژینگە و پۆلیسی دارستان وژینگە و فەرمانگەکانی ژینگە بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەم کارە نەشیاوە”.

ش.ف

Leave A Reply