گەرمیان، ١٠ هەزار نەمام دەچێندرێن

دووشەممە, 11 نوف 2019 – 13:15  ڕۆژنیوز ـ گەرمیان

ئەمڕۆ لە پارکی شار لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوبەرایەتی شارەوانی کەلار بە هاوکاریی خوێندکارانی پەیمانگای کۆمپیتەری کەلار هەڵمەتێکیان ڕاگەیاند بۆ چاندنی ۱۰هەزار نەمام، ئەویش بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی.

هەڵمەتەکە تەواوی ئەو پارک و شوێنە گشتیانە دەگرێتەوە، کە دەکەونە چوارچێوەی شارۆچکەی کەلار لەگەڵ پشتێنەی شاردا.

ئەمڕۆ نزیکەی سێ هەزار نەمام چێندراون و حەوت هەزار نەمامی تر دەچێندرێن، لە هەڵمەتەکەدا خوێندکاران و مامۆستایانی پەیمانگای کۆمپیتەری کەلار به چاندنی نەمامەکان بەشداریانکرد و ئاماژەیان بەوەدا ئامانجیان سەوزکردنی شار و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیە.

ش.ف

Leave A Reply