سێشەممە, 12 نوف 2019 – 13:26 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لە بەردەوامی ئەرکەکانی چاودێریکردنی بەهۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان كارگه‌یه‌كی تواندنه‌وه‌ی پلاستیكی داخست.
تابان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و پیسكردنی ژینگه، لیژنه‌كان كارگه‌ی فرات له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی سلێمانی داده‌خات.
وتی: كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر پاشماوه‌ی خۆڵ و هه‌بوونی خاشاكی زۆر له‌به‌رده‌م كارگه و سه‌رشه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كه یه‌كێك له سه‌رپێچییه‌كانی كارگه‌ی فراته و چه‌ندجارێك ئاگاداركراوه‌ته‌وه به‌لابردنی ئه‌وخۆڵ خاشاكه به‌ڵام پابه‌ندنه‌بووه.
وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن له‌كاتی مۆڵه‌ت پێدان به‌كارگه‌كان، ڕواندنی دره‌خت و چاندنی ڕێژه‌یه‌ك سه‌وزایی ده‌كرێت به‌مه‌رج به‌سه‌ریه‌وه بۆیه پێویسته پابه‌ندبێت پێوه‌ی، به‌ڵام كارگه‌ی فرات سه‌رپێچی كردووه.
هه‌روه‌ها نه‌بوونی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی كارگه‌كه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سه‌رپێچییه‌كان بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و دواتر سزای دارایی دراوه به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن.
تابان محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وهش‌كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی فرات بۆ تواندنه‌وه‌ی پلاستیك داده‌خرێت تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن جێبه‌جێ ده‌كات.
ک.س