سێشەممە, 24 ينا 2017 – 17:53
ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا
له شارۆچکه‌ى شاره‌زوور سه‌ربه پارێزگاى سلێمانى به‌شێک له گه‌نجان هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ پاککردنه‌وه‌ى شوێنه گشتییه‌کان ئه‌نجامدا.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک گه‌نجی شارۆچکه‌ی شاره‌زوور هه‌ڵمه‌تێکی به‌کۆمه‌ڵی پاکردنه‌وه‌ی باخچه و شوێنه گشتیه‌کانی شاره‌زووریان ئه‌نجامدا.
له هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا که ڕێکخراوی (ته‌ژنه) سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد، توانرا زیاتر له 50 کیسه خۆڵ و خاشاک و پاشماوه‌ی ناو باخچه و شوێنه گشتیه‌کانی شاره‌زوور کۆبکرێنه‌وه و دواتر له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی تایبه‌ت به پاککردنه‌وه بۆ شوێنێکی گونجاو بگوازرێنه‌وه.
محه‌مه‌د که‌ریم، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ته‌ژنه و سه‌رپه‌رشتاری هه‌ڵمه‌تی پاککردنه‌وه‌ی باخچه و شوێنه گشتیه‌کان له شارۆچکه‌ی شاره‌زوور بۆ ڕۆژنیوز وتى: به مه‌به‌ستی پاکڕاگرتنی پارک و باخچه و شوێنه گشتیه‌کانی شارۆچکه‌که‌مان و وه‌ک ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان به گرنگمانزانی که له هه‌ڵمه‌تێکی به کۆمه‌ڵدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامان و گه‌نجانی ڕێکخراوی ته‌ژنه هه‌ست به هه‌ڵمه‌تێکی ژینگه‌یی بۆ پاکڕاگرتنی باخچه و پارکه‌کان ئه‌نجامبدین.
وتیشى: مه‌به‌ستێکی تری هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان ئه‌وه بوو که په‌یامێک بده‌ینه گه‌نجان و هاوڵاتیان که هه‌موان شوێنه گشتیه‌کان و پارک و باخچه‌کان به ماڵی خۆمان بزانین و پاکڕاگرتنیان به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان بزانین، هاوکات وه‌ک هاوکارییه‌کیش بوو بۆ ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی شاره‌وانی که ڕۆژانه هه‌ڵده‌ستن به کۆکردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاکی ماڵان و شوێنه گشتیه‌کان.
سه‌رۆک ڕێکخراوی ته‌ژنه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئه‌مڕۆماندا توانیمان زیاتر له 50 کیسه خۆڵ و خاشاک و پاشماوه له پارک و شوێنه گشتیه‌کان کۆبکه‌ینه‌وه دواتر کۆمپانیای گارێکس، که تایبه‌ته به پاک و خاوێنی شار، پاشماوه کۆکراوه‌کانى بۆ شوێنێکی گونجاو گواسته‌وه، له به‌رنامه‌شماندا هه‌یه که له ڕۆژانی داهاتودا هه‌ڵمه‌تێکی دیکه‌ی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بده‌ین.
ڕێکخراوى ته‌ژنه، ڕێکخراوێکى ناحکومیى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نییه و له بوارى ڕ‌ۆشنبیرى و ژینگه‌دا کار ده‌کات، وشه‌ى ته‌ژنه وشه‌یه‌کى هه‌ورامییه و به واتاى (تین‌و) دێت.
ک.ک