هەینی, 27 ينا 2017 – 08:54
ڕۆژنیوز – هاوکار مسته‌فا
لە دوای کیمیابارانی شاری هەڵەبجەوە لە ١٩٨٨، ئێستاش ئەو گازە کاریگەری لەسەر ژینگەی هەڵەبجە ماوەتەوەو ڕێکخراوە ژینگەییەکانی هەڵەبجەش نیگەرانن لە خەمساردی حکومەت لە بە دوادانەچونیان بۆ ژینگەی شارەکە.
لەو بارەیەوە سه‌رۆکى ڕێکخراوێکی ژینگەیی ڕایدەگەیەنێت، هێشتا وه‌ک پێویست ئاوڕ له ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه نه‌دراوه‌ته‌وهو سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى په‌رله‌مانیش ئاماژە بۆئەوە دەکات: پەرلەمان کارا نیە تا بتوانین کار بۆ ژینگە بکەین.
هه‌ورامان سه‌جادى، سه‌رۆکى ڕێکخراوى ژینگه پارێزى هه‌ڵه‌بجه، بۆ ڕۆژنیوز وتی: به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ناوبه‌ناو چه‌ندین ڕێکخراوى بیانى هاتونه‌ته هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژینگه و ئاو وهه‌واى هه‌ڵه‌بجهو مانەوه‌ى کاریگه‌رییه‌کانى چه‌کى کیمیایى، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێکى ئه‌و پشکنینانه ڕانه‌گه‌ینراون، ئه‌وه‌ش بوه‌ته جێگه‌ى گومانى ئێمه و دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه.
هەورامان سەجادی وتیشی: چه‌ندین جار به‌دواداچونمان کردووه بۆ مانه‌وه‌ى کاریگه‌رییه‌کانى چه‌کى کیمیایى له‌سه‌ر ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام دواجار لایەنه په‌یوه‌ندیداره‌کان و به‌رپرسانى حکومى هاوکارمان نه‌بون له کۆتایى هێنان به به‌دواداچونه‌کانمان، به‌تایبه‌ت که ئێمه توانیومان چه‌ندین زانیارى کۆبکەینه‌وه له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى کاریگه‌رییه‌کانى چه‌کى کیمیایى له‌سه‌ر ژینگەى هه‌ڵه‌بجه.
سه‌رۆکى ڕێکخراى ژینگه پارێزى هه‌ڵه‌بجه، ئاماژەی بەوەشدا: چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر یه‌کێک له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندێکى شاره‌وانییه‌وه هه‌ڵدرایه‌وه، به‌ڵام دواجار یه‌کێک له‌کارمه‌نده‌کان گیانى له‌ده‌ستداو سیانى دیکه‌ش برینداربون، هاوکات تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر ژێر زه‌مینه‌کانى هه‌ڵه‌بجه کراوه چه‌ند مریشکێک بۆماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێک دانراون، دواتر ئه‌و مریشکانه مرداربونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌یه که هێشتا کاریگه‌رى چه‌کى کیمیایى به‌سه‌ر خاک و هه‌واى هه‌ڵه‌بجه‌وه ماوه‌ته‌وه.
لاى خۆیه‌وه زوڵفا مه‌حمود، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له‌په‌رله‌مانى هه‌رێمى کودستان، به ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: به‌داخه‌وه وه‌ک په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان شتێکى ئه‌و تۆمان نه‌کردووه له بوارى ژینگه‌دا، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که دوو پرۆژه یاسامان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌میان بۆ کرا، به‌ڵام ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌درا و پله‌ى کۆتای‌یان وه‌رنه‌گرت، بۆیه هیچ ڕێنماییه‌کى تایبه‌تمان نیه بۆکارکردن له‌بوارى ژینگه‌دا، داخستنى په‌رله‌مان و ڕاگرتنى دانیشته‌کان ئه‌وه‌نده‌ى دیکه لیژنه‌که‌ى ئێمه‌شى توشى کێشەکردو وایکرد هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کمان نه‌بێت تایبه‌ت به ژینگه.
سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له‌په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان، باسی لەوەشکرد:” شارێکى وه‌ک هه‌ڵه‌بجه پێویستى به‌وه هه‌یه که لێکۆڵینه‌وه‌ى وردى بۆ بکرێت له بوارى مانه‌وه‌ى کاریگه‌رییه خراپه‌کانى چه‌کى کیمیایى، به‌ڵام له‌په‌رله‌مانێکدا ڕێگه به‌سه‌رۆکه‌کەى نه‌درێت بگه‌ڕێته‌وه، ده‌بێت ئێمه چۆن بتوانین به‌دواداچون بۆ کێشه‌یه‌کى ژینگه‌یى وه‌ها گه‌وره بکه‌ین”.
س.ح