بەردەوامی پیلانگێڕی تۆڕی سیخوڕی میت و پاراستن لە دژی ئێزیدییەکان

بۆتان گەرمیانی

لە ٢٤ی مانگی ڕابردوودا بۆ ڕای گشتی ئاشکرابوو، کە یەکە تایبەتەکانی یەبەشە و هێزە ئەمنییەکانی شەنگال بە ناوی “ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوە” هەڵمەتێکیان لە دژی تۆڕە سیخوڕییەکانی میت و پاراستن دەستپێکردووە و لە ئەنجامدا بەشێک لە سیخوڕانی ئەم تۆڕە دەستگیرکران.

ئەم تۆڕە لە دوو گرووپ پێکدێن، گرووپەکەی میت سێ کەسن، بەناوەکانی سەلما، باران و تەکین، گرووپەکەی پاراستنیش پێکدێن لە  دوو کەس بە ناوەکانی نەقیب شێرکۆ کە ناسراوە بە شێرۆ و ساڵح، ئەم دوو گرووپە تۆڕێکی هاوبەشی سیخوڕییان لە شەنگال و لەناو ئیزیدییەکان دروستکردبوو، لەدژی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و فەرماندە و پێشەنگەکانی ئێزیدی.

میت و پاراستن بە کردەیی لەساڵی ٢٠١٧وە دەستبەکاردەبن لەناو ئێزیدییەکان و کەلتوری سیخوڕی پێشدەخەن لەبەرامبەر بڕێک پارەی کەم، یەکەم ئێزیدی کە دەکەوێتە ناو ئەم تۆڕەوە هاوڵاتییەکی خەڵکی خانەسۆرە بەناوی فەیسەڵ جونۆ قاسم، کە بە ئەبو قاسم دەناسرێت.

لە ساڵی ٢٠١٧وە تا ڕۆژی دەستگیرکردنی ئەم تۆڕە سیخووڕییە، هەموو هێرش و بۆردوومان و تەقینەوەکانی شەنگال و شەهیدکردنی فەرماندە و پێشەنگەکانی ئێزیدی، بە فەرمانی میت و پاراستن و لە ڕێگای ئەمانەوە بووە.

هـ. ح

 

 

Comments are closed.