دۆزینەوەی ‘شانەدەر زێد’ جارێکی تر تێزەکانی ڕێبەر ئۆجالان دەسەلمێنێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

دۆزینەوەی ئێسکی کەلـلەسەرێک لە ئەشکەوتی شانەدەر بوو بە ڕۆژەڤ و سەرباسی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان و زانایان و مێژوونووسانی ناچار کرد جارێکی تر بە بۆچوونە مێژوویی و شوێنەوارییەکانیاندا بچنەوە، هاوکات جارێکی تر تێزەکانی ڕێبەرئۆجالانی سەلماند، لەمەڕ ناساندنی کوردستان وەک لانکەی مرۆڤایەتیی.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا زانایانی کامبریج و لیڤەرپووڵ پەردەیان لە سەر ناسنامەی ئەو کەللەسەرەی ئەشکەوتی شانەدەر هەڵماڵی کە ساڵی ٢٠١٨ دۆزییانەوە.

زانایان کەلـلەسەرەکەیان ناو ناوە”شانەدەر زێد” و ٣٠٠ پارچەی پێکەوەلکێنراوە،  لە ناوەندە زانستیی و میدیاییەکاندا بە ‘شاژنی شانەدەر’ـیش ناودێر دەکرێت.

لەم بارەیەوە دکتۆر ئێما پۆمرۆی زانای مرۆڤناسیی دێرین و مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی کامبریج دەڵێت: ”کاتێ ئەم کەلەسەرەمان پێکەوە لکاند، وەک مەتەڵێکی سێ ڕەهەندیی وا بوو.” بەپێی تویژینەوەی ئەم زانایانە بێت نیاندەرتاڵەکە لە چلەکانی تەمەنیدایە و ٧٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە شانەدەر مردووە.

ئەم دۆزینەوە شوێنەوارییە بۆ ناوەندە ئەکادیمیی و میژووییەکانی سەر بە دەوڵەت-نەتەوەکانی داگیرکەری کوردستان گورزێکی مەزنە، چونکە گەلێک ساڵە بە مێژوویەکی ساختە هەوڵی شاردنەوەی چاند و مێژووی کوردستان دەدەن.

هەر بۆیە دەمێک ساڵ پێش ئێستا، ڕێبەر ئۆجالان لە بنکۆڵکاریی و ڕامانە فیکریی و مێژووییەکانیدا لەمەڕ مێژوو و سەرهەڵدانی مرۆڤایەتیی، لە باسی گرنگیی شوێنەوارناسییدا وتوویەتی: ”تەنیا لەمیانەی بواری شوێنەوارناسییەوە ناتوانرێت ڕابردووی ناوچەکە ڕۆشن بکرێتەوە و شیکاریی بکرێت.”

بۆچی مرۆڤایەتیی قەرزداری زاگرۆس-تۆرۆسە؟

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە تا قۆناغی ئیمراڵیی، لە وتە و نرخاندن و پەڕاوە فیکریی و هەڵسەنگاندنە مێژووییەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کوردستان دایک و لانکەی ڕەسەنی مرۆڤایەتییە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە پەڕتووکی (مۆدێرنیتەی دیموکراتیی و کێشەکانی تێپەڕاندنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی- پەڕتووکی یەکەم)ـدا ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی بوونی ڕووەک و میوە و کێڵگەی سرووشتیی و ئاژەڵی هەمەڕەنگی ڕاوکردن و ئەشکەوتی گونجاو و ڕووبار و کانیاوی بێهەژمار، کەوانەی زاگرۆس- تۆرۆس هێندە لەبارە لە یادەوەری مرۆڤدا ڕێگا لە پێش دەستەواژەی ‘بەهەشت’ دەکاتەوە.

تێزەکانی ڕێبەر ئۆجالان ئاوێتەیەکن لە نرخاندنی کۆمەڵناسیی و شوێنەوارناسیی و ئوستوورەناسیی و ئاییناسیی و فەلسەفیی زمانەوانیی چاند و جڤاکی زاگرۆسنشینان و لەم بارەیەوە لە پەڕتووکی ‘ئورفا، مێژووی، نەفرەت و پیرۆزیی’ـدا دەڵێت:

”گوتەی ‘مێژوو لە سۆمەرییەکانەوە دەست پێ دەکات’ تا ڕادەیەک پەیڤێکی ڕاستە. بەڵام مێژووی سۆمەرییەکانیش لەو شوێنانەوە دەست پێ دەکات، کە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و لقەکانی لێ هەڵدەقووڵێت، ئەم شوێنەش میزپۆتامیای سەرووە، میزۆپۆتامیاش لەو دەشت و کوێستان و  بەرزاییانە پێک دێت وا دەکەوێتە نێوان زنجیرە شاخەکانی زاگرۆس- تۆرۆسەوە، لەو کاتەدا چەندین گەل، لە سەرووی هەمووشیانەوە سۆمەرییەکان دەڤەری ‘مەملەکەتی بەرزاییەکانیان’ بە ‘گوندوانا’ و کاردوانا و ئۆرارتووش ناو بردووە، کە هەمان واتا دەبەخشن، دواترین لێکۆڵینەوە زانستییەکان کە لەو بارەیەوە ئەنجام دراون پیشانی دەدەن، گونجاوترین هەلومەرجی جوگرافیی لەبار بۆ شۆڕشی کشتوکاڵ و ماڵیکردنی یەکەمین جۆرەکانی ئاژەڵ، لەم شوێنانە پێک هاتووە.’

لە ڕۆژانی ڕابردوودا؛ تیمی زانستیی کەناڵی (بی بی سی) بە هاوکاری شوێنەوارناسەکانی زانکۆی کامبیرجی بەریتانی بڵاوبوونەوەی بەڵگەفیلمێکی زانستییان بە ناوی ‘نهێنیی نیاندەرتاڵەکان’ لە تۆڕی نێتفلیکس ڕاگەیاند.

تێیدا، شوینەوارناسەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ژینگەی ئەشکەوتی شانەدەر و ئەو هەرێمانەی زاگرۆس و کوردستانی دێرین هۆی سەرەکیی سەرهەڵدان و ژیانی نیاندەرتاڵەکان بوون.

ئەمە یادهێنەرەوەی ئەو دێڕەی ڕێبەر ئۆجالانە، کە دەڵێت؛ ناسینی کۆمەڵگەیەک بە ناسینی هەلومەرجە جوگرافیی و مێژووییەکەیەوە تێپەڕ دەبێت.

ب.گ

Comments are closed.