بە تۆمەتی بڕینه‌وه‌ی زیاتر لە ١٠٠ دار تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی بڕینه‌وه‌ی زیاتر له ١٠٠ داری به ته‌مه‌ن، بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، دەشڵێن، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە، كە زیاتر له ١٠٠ داری له‌سنووری سه‌یدسادق بڕیوه‌ته‌وه، توانرا تۆمەتبار له‌لایه‌ن تیمەکانى بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقه‌وه دەستگیربكرێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، به‌شێك له‌و دارانەی ئەو تۆمه‌تبار بڕیویه‌تییه‌وه ته‌مه‌نیان لە سه‌رو ٢٠ ساڵ بووه.
باسلەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ر، س، ع)، کە لەدایكبووی ١٩٩٥ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٢ لە یاسای ژینگه دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئ.م
Comments are closed.