کەشناسى هەرێم: تاوە باران دەبارێت و پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بارانى کورتخایەن دەبارێت و کاریگەرییەکەى لە سنورى دهۆک زیاتر دەبێت، دەشڵێن، سبەى تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و خێرای با زیاد دەکات، هەروەها پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە.

 دەبێتکەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بارانى کورتخایەن دەبارێت و کاریگەرییەکەى لە سنورى دهۆک زیاتر دەبێت و خێرایى با لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان شەش بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و خێرای با زیاد دەکات، هەروەها پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣١ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٣ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.