ناوەندی هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی سەنگاو هۆشداری دەداتە شۆفێران و دەڵێت: چاڵێکی گەورە لە ناوەندی ڕێگای سەرەکی سەنگاو- گەرمیان دروست بووه و مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران دروست کردووە
ئارام معروف، بەڕێوەبەر ناحیەی سەنگاو ئاگاداری شۆفێران و دانیشتوانی گوندەکانی سنوری سەنگاو دەکات کە بەهۆی ڕۆچوونی زەوی چاڵێکی گەورە لە ناوەندی ڕێگای سەرەکی سەنگاو- گەرمیان دروست بووه و مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران دروست کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە بە وریایی ئەو ڕێگایە بەکار بهێنن تا سبەی لەلایەن تیمەکانی پاراستن و چاککردنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سەنگاو چارەسەر دەکرێت.
لەئێوارەى ئەمڕۆوە شەپۆلێکى بارانبارینى بەخوڕ ڕووی لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان و شارەکانى عێراق کردوە، بەهۆیەوە لە هەندێ ناوچە لافاو دروست بووە.
Comments are closed.