بەپێی ڕاپرسییەکان.. کەمال کڵچدار ئۆغڵو لە پێشەوەیە و دەنگی هەدەپەش یەکلاکەرەوە دەبێت

بەپێی نوێترین ڕاپرسی کە لەتورکیا لەبارەى کاندیدەکانى سەرۆک کۆمارو  پارتەکان کراوە بۆ هەڵبژاردنەکان، کەمال کڵچدار ئۆغلو لە خولی یەکەمدا دەبێتە سەرۆککۆمار و دەنگی هەدەپەش یەکلاکەرەوە دەبێت.

بەپێی ڕاپرسییەکی دەزگای ئۆ ئاڕ سی تورکی کە لە ١١ ی ئادار بۆ ١٥ ئادار ئەنجام دراوە ڕێژەی ٪٥٣.١ دەنگییان داوە بە کەمال کڵچدار ئۆغڵو کاندیدی شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن، دەنگی یەکەمی ڕاپرسییەکەی بەدەست هێناوە، لەبەرامبەردا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕێژەی ٪٤٢.٣ دەنگەکانی بەدەست هێناوەو  بە جیاوازییەکی بەرچاو لە دوای ڕکابەرەکەیەوەیەتی.

بڕیارە ١٤ ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و کورسییەکانی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان و حیزبەکەی دەسەڵاتداری تورکیا لە دەست بدەن کە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە دەسەڵاتداری یەکەمی تورکیایە.

س ک

 

 

Comments are closed.