سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆچی سەردانی تورکیا دەکات؟

ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک کۆدەبێتەوە و تاوتوێی فایلی بەنداوەکانی تورکیا لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات و دۆسییەی ئابوری و پرسی پەکەکە دەکات.

سەردانی محەمەد شیاع سودانی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سبەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک کۆدەبێتەوە بە وتەی ڕاوێژکارێکی سودانی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، کۆبونەوەکە بەسیوەیەکەی فەرمی ئەنجام دەدرێت.

ئەو ڕاوێژکارەی سودانی لە لێدوانێکیدا بۆ فرانس پرێس باسی لەوەشکردووە، گرنگترین دۆسییەکان کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی تورک گفتوگۆی لەسەر دەکات، مەلەفی ئاو و پرسی دژایەتی پەکەکەیە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، هەردوولا تاوتوێی “کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و هاوکاری و هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا، لەلایەنی هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی زانیاری” دەکەن.

ها-ع

 

Comments are closed.