ئاهەنگی نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە لە قەندیل دەستی پێكرد

بە بەشداری هەزاران، كەس لە گۆڕەپانی ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل، بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگی نەورۆز دەستی پێكرد.

كاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاهەنگی پیرۆزكردنی نەورۆز بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان، لە قەندیل دەستی پێكرد و دواتر لەلایەن كەس و كاری شەهیدانەوە ئاگری نەورۆز كرایەوە.

پاشان لە لایەن سەلام عەبدوڵا، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان ڕاگەیەندراوێك خوێندرایەوە و تێیدا وتاری هەریەك لە كەجەكە، كەژەكە، تەڤگەری ئازادی پێشكەش كرا.

لە ئێستادا مەراسیمەكە بەردەوامە و بڕیارە كۆمەڵێك هونەرمەندی ناسراوی كورد و گروپی هونەری چەند پارەچە مۆسیقا و گۆرانی پێشكەش بكەن.

ئەو گروپە هونەریانەی، كە بەشداری ئاهەنگەكە بوون، بریتین لە گروپی ئاوازی چیا، شەهید سەرحەد، گروپی موزیكی مەخمور، گروپی موزیكی ئاژوان.

هاوكات لە ئاهەنگەكەدا هەریەكە لە هونەرمەندان لوقمان سەلیم، فرمێسك، عادل هەورامی، ژینا سەقزی، ئەحمەد سەنگاوی گۆرانی دەڵێن.

ئەمەش لەكاتێكدایە بۆ بەشداریكردن لەو مەڕاسیمەدا، هەزاران كەس لە هەر چوار بەشی كوردستان و دەرەوەی وڵاتەوە ڕوویان لە گۆڕپانی ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل كردووە.

ڕ.ڕ

Comments are closed.