هەزاران كەس لە لیڤەرپولی بەریتانیا نەورۆزیان لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز كرد

بەدەستپێشخەری كوردانی دانیشتووی لیڤەرپول لە وڵاتی بەریتانیا و كۆمەڵەی كوردی ئەو شارە، مەراسیمێكی جەماوەری بۆ پیرۆزكردنی جەژنی نەورۆز سازكرا و تێیدا ئامادەبوان بە وتنەوەی دروشمی “بژی سەرۆك ئاپۆ”، بە یەك دەنگ نەورۆزیان لە ڕێبەری گەلی كورد پیرۆز كرد.

ئێوارەی دوێنێ، بەدەستپێشخەری كوردانی دانیشتووی لیڤەرپول لە وڵاتی بەریتانیا و كۆمەڵەی كوردی ئەو شارە، جەژنی نەورۆز پیرۆز كرا.

لە مەراسیمەكەدا هەریەك لە ڕەمزی كارتاڵ، ئیلهام ئەحمەد، فەلەكناس ئۆجا و سیامەند موعینی، هاوسەرۆكی پژاك، لە ڕێگەی ڤیدیۆیەوە پەیامیان پێشەكەشی ئامادەبوان كرد .

لە مەراسیمەكەدا پەیامی میراس سەرحەت، هاوسەرۆكی ناوندی كورد لە بەریتانیا خوێندرایەوە و تێیدا نەورۆزی كوردەواریی لە دایكی شەهیدان، گەلی كورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز كرا.

لە پەیامەكەدا هاتووە، بەداخەوە لە باكوری كوردستان بە هۆی بومەلەرزەوە، گەلەكەمان تووشی خەسارێكی گەورە بووە، بەڵام دەوڵەتی تورك هیچ هاوكارییەك وەك خۆی ناگەیەنەتە لێقەوماوانی بومەلەرزەكە، بۆیە پێویستە گەلی كورد لە توركیا لە كاتی دەنگدان، كۆتایی بە ئاكەپە – مەهەپە و دەسەڵاتی ئەردۆغان بهێنن.

ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی

هاوكات ئەو كەسانەی وتەیان پێشكەشكرد، لە وتەكانیاندا نەورۆزیان لە ڕێبەر ئۆجالان، لە گەلی كورد و گەلانی ئازادیخواز، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، گەریلا و شەڕڤانان پیرۆز كرد و ئامادەبوانیش دروشمی بژی سەرۆك ئاپۆ-یان وتەوە و بە یەك دەنگ نەورۆزیان لێ پیرۆز كرد.

لە بەردەوامی ئاهەنگەكەدا هەریەك لە هونەرمەندان ناسر ڕەزازی، دیار دێرسیم، سۆنیا ئالان و بەرهەم شەمامی بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، نەورۆزی لیڤەرپولیان بەجۆش تر كرد.

هەروەها هەریەك لە سۆنیا كەریمی، بە ناوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و نوێنەری كۆمەڵەی كوردستان لە ئێران پەیامیان پێشكەش كرد.

هاوكات لە لەندەنیش بەدەستپێشخەریی كۆمەڵەی كوردی، ئاهەنگی نەورۆز پیرۆز كرا و بە دروشمی”بژی ڕێبەر ئاپۆ، بژی پێشمەرگە، گەریلا و شەڕڤانان، ژن، ژیان، ئازادی” كۆتایی بە مەراسیمەكە هێنرا.

ڕ.ڕ

Comments are closed.