ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا: هیچ کەسێک سەرکەوتوونەبووە و خولی دووەمی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، هیچ کەسێک سەرکەوتوونەبووە و خولی دوەمی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت بۆ یەکلا کردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە ٢٨ی ئایار بەڕێوەدەچێت.

ئەنجومەن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەردۆغان ٤٩.٥١%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا کلیچدارئۆغڵو ٤٤.٨٨%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەپێی ئەنجامە ناکۆتاکان”، ئاماژەی بەوەشکردووە “دەتوانرێت بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی دووەم، لە ئەمرۆوە دەست پێبکرێت”

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا دووپاتی کرده وه که “١٠٠%ی دەنگەکان هەژمارکراون، و ڕێژەی بەشداری ٨٨.٩٢%بووە”، و خولی دووەم لە ٢٨ی ئەم لەنێوان ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو بەڕێوەدەچێت”.

Comments are closed.