کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و نمە باران دەبارێت و تۆز و خۆڵێکى سووک بەرز دەبێتەوە و لە سلێمانی و گەرمیان کاریگەرى تۆز و خۆڵەکە زیاتر دەبێت، دەشڵێن، سبەى نمە باران دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و کاریگەرییکەى لە سنورى پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و نمە باران دەبارێت و تۆز و خۆڵێکى سووک بەرز دەبێتەوە و لە سلێمانی و گەرمیان کاریگەرى تۆز و خۆڵەکە زیاتر دەبێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى نمە باران دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و کاریگەرییکەى لە سنورى پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

 ئ.م

Comments are closed.