کەشناسى هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى زیادبوونى خێراى با تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە و کاریگەرییەکەى لە هەولێر، دهۆک و کەرکوک زیاتر دەبێت، دەشڵێت، پلەکانى گەرما بەراوررد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ و خێراى با لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ و هەندێ کات ئاستى خۆڵبارین لەسەر هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەت لە هەولێر، کەرکووک و دهۆک.

ئ.م

Comments are closed.