ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

بانکى ناوەندى عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢٥ ملیۆن و ٩٦٠ هەزار و ٥٧٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٤١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٤ ملیۆن و ٦٠ هەزار و ٥٧٧ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢٥ ملیۆن و ٩٦٠ هەزار و ٥٧٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو بڕە ٤١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٤ ملیۆن و ٦٠ هەزار و ٥٧٧ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە بەرزبونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.