هەدەپە: تیرۆرکردنی حوسێن ئاراسان لە سلێمانی شەرمەزار دەکەین

پارتی دیموکراتیکی گەلان –هەدەپە، بڵاوى کردەوە، هێرشە چەکدارییەکەی دوێنێ بۆ سەر حوسێن ئاراسان، ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە سلێمانى شەرمەزار دەکەین و داواکارین هەرچى زووە تاوانبارەکان بدۆزرێنەوە.

پارتی دیموکراتیکی گەلان –هەدەپە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، هێرشە چەکدارییەکەی دوێنێ بۆ سەر حوسێن ئاراسان، ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە سلێمانى شەرمەزار دەکەین.

لە درێژەى ڕاگەیەندراوەکەدا هەدەپە باسی لەوەکردووە، ئەو هێرشە بەشێکە لەو کۆمەڵکوژیەی، کە پێشتر دژی ناگیهان ئاکارسەل و دەیان وڵاتپارێزی دیکەى کورد ئەنجامدراوە.

لە کۆتاى ڕاگەیەندراوەکەدا پارتی دیموکراتیکی گەلان –هەدەپە ئاماژەیان بەوەکردووە، داواکارین بەرپرسانى سلێمانى بە زووترین کات بکەرانى ئەو کارە بدۆزنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حسێن ئارسان، ئەندامی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، دوای ئەوەی بەیانی دوێنێ لە شاری سلێمانی تەقەی لێکراو و سێ فیشەکی بەرکەوت، پاش مانەوەی کەمتر لە ١٧ کاتژمێر لە نەخۆشخانەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەهیدبوو.

ئ.م

Comments are closed.