هەڤاڵ ئەبوبەکر: وڵاتانی ناوچەکە کوردیان بە چەک پێ لەناو نابرێت
ناوەندی هەواڵەکان
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری ماوەبەسەرچووی سلێمانی دەڵێت: دوای ئه‌زمونی سه‌دان ساڵ، وڵاتانی ناوچەکە گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كوردیان به چه‌ك پێ له‌ناو نابرێت، پێویستە کورد لەناوخۆدا یەکبوونی خۆی بنیات بنێت، دەشڵێت: خۆرهه‌ڵاتێكی ناوەڕاست و جیهانێکی ئارام بەبێ کورد نایەتەدی.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری ماوەبەسەرچووی سلێمانى، لە لاپەڕی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وتارێکی لە بارەی هەوڵەکانی داگیرکەران بۆ لەناوبردنی کوردان و بوونی کورد لە ناوچەکەدا بڵاوکردەوە.
لەسەرەتای وتارەکەیدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت: وڵاتانی ناوچه‌كه دوای ئه‌زموونی سه‌دان ساڵ، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كوردیان به چه‌ك پێ له‌ناو نابرێت.
هەروەها جەختیش دەکاتەوە، پێویسته كورد له ناوخۆیدا یه‌كبوونی خۆی بنیات‌بنێت و بپارێزێت، تێكه‌ڵ به پیلان و ململانێ و شه‌ڕه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت.
هاوکات دەشڵێت: خۆرهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاست و جیهانێكی ئارام و سه‌قامگیر به بێ كورد نایه‌ته‌دی.
ب. جـ
Comments are closed.