قاسم ئەنگین.. شۆڕشگێر و فەرماندەی ئازادیی

ناوەندی هەواڵەکان

بە تێکۆشانی ٣٥ ساڵەی خۆی لە هەموو ڕوویەکی شۆڕشەوە وەکو جەنگاوەر، فەرماندە، لە هەمان کاتدا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و وەکو فەیلەسۆفێک قاسم ئەنگین، مۆری خۆی لە مێژووی تەڤگەری ئازادیی کوردستاندا.

ئەمڕۆ، چوار ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی شۆڕشگێری پێشەنگ ئیسماعیل نازلکول، ناسراو بە قاسم ئەنگین، کە لە ئازار و مردن نەدەترسا و شۆڕشگێری هەموو سەردەمەکان بوو، هەموو ژیانی خۆی لە پێناو ئازادیی گەلاندا تەرخان کرد.

قاسم ئەنگین لە چوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس سەید ئەڤرەن لە ساڵی ٢٠٠٥ دەڵێت: من خەڵکی پازارجیکم و لە ساڵی ١٩٦٦ لە دایکبووم، پازارجیک لە سنووری مەڕەشە، باوکم لە ساڵی ١٩٦٥ ڕۆشتە ئەڵمانیا، دوو ساڵ لە پازارجیک خوێندم و پاشان چووینە ئەوروپا، ماوەی ١٥ ساڵ لە ئەڵمانیا ژیاین پاشان لە ساڵی ١٩٩٠ گەڕامەوە وڵات.

قاسم ئەنگین لە تەمەنێکی بچووکدا خەباتی ئازادیی لە کوردستان ناسیوە و بەشداری لە کاری شۆڕشگێڕانەی ئەوروپادا کردووە و دوای ئەوەی بە قووڵی لە ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە تێگەیشت، دەستبەرداری ژیانی ئەوروپا بوو و چووە ڕیزی گەریلاوە.

لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لە دایکبووە و هەر لە کاتی دامەزراندنی پارتیدا خانەوادەی نازلیکول خۆیان گەیاندە پارتەکە، هەروەها لە نێو خزمە نزیکەکانیدا چەندین شەهید هەبوو، هەر بۆیە شەهید قاسم لە تەمەنی گەنجێتیدا پەکەکەی ناسی، لە ساڵی ١٩٨٥ـەوە بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ کرد، دەستی بە جێبەجێکردنی ئەرکی وڵاتپارێزیی کرد، ساڵی ١٩٨٩ بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ بووبە شۆڕشگێر و بەشداری لە ڕیزەکانی پەکەکەدا کرد.

لە بەردەوامیدان بە ئەرکی وڵاتپارێزی لە ئەوروپا بەشداری کاروباری گەنجان، کولتوور و هونەر، دیسپلین و گەلی کرد، هەڤاڵ قاسم لەلایەن هەموو کەسێکەوە دەناسرا و خۆشیان دەویست و بووبە هەڤاڵێک کە هەموو کاتێک بەرپرسیارێتی لەسەر شان بوو، لە ساڵی ١٩٩٠ـدا بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕاستی کوردستان ئاوێتە ببێت، بۆ ئەوەی ڕووبکاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، چووە لای ڕێبەر ئاپۆ، پێداگیریی کرد و لەو پێداگیرییەدا سەرکەوتوو بوو.

ئه‌و كاته‌ی لە ئەوروپا خه‌بات ده‌كات، ده‌بینێت كه‌ ئیدی ئه‌مه نابێتە وەڵامدەرەوەی خواست و تواناکانی ئەو، بۆیە ده‌بێت خۆی بگه‌یه‌نێته‌ گۆڕه‌پانی گه‌ریلا و  فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی ڕێبه‌ر ئۆجالان له‌نزیكه‌وه‌ ببینێت و تێیدا بژیی، لە ساڵی ١٩٩٠دا لەگەڵ گروپێک گەریلادا چووە لوبنان کە ئەکادیمی مەعسوم قۆرقمازی لێبوو، شەهید قاسم ئەنگین لە پەروەردەدا و لە نزیکەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالانی ناسی، لە ڕاستی گەلی کوردستان تێگەیشت و بۆ ئەزموونی سەرەتای گەریلا، بەرەو باشووری ڕۆژئاوا ڕەوانەکرا، شەهید قاسم کە لە تەمەنی منداڵیدا لە وڵات دوور کەوتبووەوە، دوای چەندین ساڵ وەک فەرماندەیەکی گەریلا گەڕایەوە ئەو هەرێمەی کە تێیدا گەورە ببوو.

شەهید قاسم لە ساڵی ١٩٩٤، چووە گۆڕەپانی ڕێبەرێتی و دوای ئەوەی کە پەروەردەی بینی، ئەم جارە بەرەو دڵی کوردستان (بۆتان) بەڕێکەوت، ماوەیەکی زۆر لەوێ وەک فەرماندە کاری کرد، گورزی گەورەی لە دوژمندا، بووە جەنگاوەرێکی گەورە کە خاوەنداری لە میراسی بەسێ ئانوش، مستەفا یۆندەم کرد، هەروەها قۆڵای هاوڕێیەتی ئەنگین سینجار و نوجان لە خۆیدا خوڵقاند، پراکتیکی گرنگی پیشاندا و دواتر چووە باشووری کوردستان.

شەهید قاسم لەناو تێکۆشانی ئازادییخوازانەی گەلەکەیدا چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی گرنگی هەبوو، لە باشووری کوردستان لە هەرێمەکانی بادینان، برادۆست و قەندیل، ماوەیەکی زۆر بەرپرسیاری ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەی لە ئەستۆ گرت، لەو کاتەدا لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە کاری زۆر باشی بۆ گەریلای ئازادیی کوردستان لە جیهاندا کرد، بۆ ئەوەی تەڤگەری ئازادیی کورد و گەریلا لە هەموو جیهاندا باش بناسرێن، ڕەنجێکی گەورەیدا و ئەنجامی گەورەی بەدەستهێنا، هەروەها قاسم ئەنگین بەشداری کارەکانی کۆمیتەی پشتیوانیی لە بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکەشی کرد و هەرگیز ئاستەنگی و زەحمەتییەکان پاشگەزیان نەدەکردەوە و بەسەریاندا زاڵ دەبوو.

قاسم ئەنگین کە لێکۆلەر و پراکتیزەکەرێکی باش بوو، هێڵی پەکەکەی بۆ خوڵقاندنی داهاتوویەکی یەکسان، ئازاد و سەرلەنوێ نووسینەوەی مێژووی کورد و کوردستانی بۆ خۆی کردبووە ڕێبەر، بەم ئامانجەش بۆ نووسینەوەی مێژووی وڵاتپارێزی کوردستان و کورد، هەوڵێکی زۆریدا، شیکارییەکانی بۆ مێژوو بڵاوکردەوە، هەموو ساتێکی ژیانی خۆی بە فەلسەفەی مێژوویی ئاپۆیی پڕ کردەوە، بە شێوەیەکی بێوەستان هەوڵیدا باش لە مێژووی کوردستان تێبگات و شیکردنەوەی ڕاستی بۆ بکات، لەبارەی ئەم پرسە وانەی زۆری وتەوە و کتێبێکی بەناوی “مێژوو ئێستایە” وەک میراسێک بۆ ئێمەی بەجێ هێشت.

هەڤاڵ قاسم لە تێکۆشانی ٣٥ ساڵدا، بۆ ئەوەی ببێتە جەنگاوەرێکی ڕاستەقینەی ڕێبەر ئاپۆ بە شەو و ڕۆژ کاری کرد، لەسەر بناغەی پارادایمی ڕێبەرێتی، بە شەو و ڕۆژ خۆی پەروەردە کرد، قاسم ئەنگین دەیزانی کە بەشدارییکردن لە ڕیزەکانی پەکەکەدا بە واتای بەشدارییکردنە لە ڕێبەرێتییدا و ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە مرۆڤ لەسەر هزری ڕێبەر ئاپۆ و ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ “ڕاستی نەگۆڕە” کردە بناغە.

دواجار و لە دوای ٣٥ ساڵ خەبات و بەرخۆدانی  ٢٧ـی ئایاری ساڵی ٢٠٢٠، ئیسماعیل نازلکول، ناسراو بە قاسم ئەنگین، لە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر ناوچەی برادۆست لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو.

ب. ق

Comments are closed.