ناوەندی هەواڵەکان
حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایگهیاند، رێككهوتنیان لهگهڵ وڵاتی سعودیه كردووه بۆ بۆ دۆزینەوە و سۆراغکردنی ئەو حاجییە کوردانەی کە مردوون یان ونبوون لە وڵاتی سعودیە.
سەرپەرشتیاری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو حاجییانەی لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی حەج لە وڵاتی سعودییە مردوون یان ونبوون ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگەوازییەک لە کەسوکاریان دەکات.
له ڕاگهیاندراوەكەدا هاتووە، “وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لە وڵاتی سعودیه، بۆ دۆزینەوە و سۆراغکردنی ئەو هاوڵاتییانەی کە مردوون یان ونبوون لە وڵاتی سعودیە”.
ئاماژهی بهوهش كردووه، هەر کەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ونبووە لە وڵاتی سعودیە، با پەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆی، بۆ سۆراغ کردنیان.
ب.گ
Comments are closed.