ناوەندی هەواڵەکان
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند، کەسێک ئه‌مڕۆ له سه‌یدسادق ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له براكه‌ی خۆی كرد و كوشتی، پاش چه‌ند كاتژمێرێك خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد و ئێستا دەستگیر کراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە لە شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی کە بووە هۆی کوژرانی کەسێک، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ته‌وه هێزه‌كانی پۆلیس ئاگادار كرایه‌وه، كه كه‌سێك به فیشه‌ك بریندار كراوه و گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وە بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستی پێ كرد.
ئەوەشیان ڕاگەیاند، دواتر برینداره‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیاری ده‌ستگیر كردنی بۆ بكوژه‌كه ده‌ركرد.
پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت: سه‌رئه‌نجام بكوژ خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه ده‌ستگیر كرا، له ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخراوه و به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به پێی مادده‌ی ٤٠٦ ڕاگیراوه، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تبار (ب، ع) هۆكاری تاوانه‌كه‌ی گه‌ڕاندووەته‌وه بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی.
ب.گ
Comments are closed.