لە حەلەب بە ئاپۆڕای جەماوەریی سەرکەوتنەکانی گەریلا پیرۆز کرا

ناوەندی هەواڵەکان

بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان و پیرۆزکردنی سەرکەوتنی گەریلاکانی ئازادیی بەرامبەر سوپای داگیرکەری تورک، دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب کەژاوەی ئۆتۆمبێلیان ئەنجامدا.

بۆ پیرۆزکردن و پشتیوانی لە سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا کەژاوەی  ئۆتۆمبێل لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب ئەنجامدرا.

بەشداربووان لەبەردەم ناوەندی تەڤگەری گەنجان کۆبوونەوە، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  و ئاڵای پەکەکە و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجیان بەرزکردەوە.

هەروەها بەشداربووان درووشمیان بۆ سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ئیمراڵی و بەرخۆدانی گەریلا وتەوە.

ب.گ

Comments are closed.