تەژەکە- ئە داوا لە ژنان دەکات لە ١ـی ئایاردا بڕژێنە سەر شەقامەکان

ناوەندی هەواڵەکان

تەژەکە-ئە ڕۆژی ١ـی ئایاری پیرۆز کرد و لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە ژنان کرد، لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا دژی شەڕ، کۆمەڵکووژیی و سیستمی سەرمایەداریی و لەپێناو ئازادیی ڕێبەرایەتییمان بڕژێنە سەر شەقامەکان.

بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەورووپا (تەژەکە-ئە) سەبارەت بە ١ـی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگەوازییەکی لە ژنان کرد.

کەژەکە-ئە لە سەرەتادا ڕایگەیاند، سیستەمی دەوڵەتداری پیاوسالار، لە سەدەی ٢١ بە چڕکردنەوەی یاساکانی و پێشێلکاریی یاسای کار لەسەر پێکهاتەکان و ژنان دەیەوێت سیستەمی ستەمکاریی و مافخۆریی زیاتر بەهێز بکات، سیستەم هەوڵدەدات بە دەستگرتن بەسەر مافەکانی ژنان لە کایەی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی دووریان بخاتەوە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ژنان لە کایەی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، ڕۆشنبیریی و جەماوەریی، لە ڕووی وەرگرتنی کرێ و پێدانی کارەوە یەکسان نابینرێن، بەڵام ژنان لەم ڕووەوە هەڵاواردنی سیستەمیان پووچەڵ کردووەتەوە و بە هێزی خۆیان ڕێکخستنی خۆیان بە هێز کرد.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا کەژەکە-ئە ئاماژەی بەوەشکرد، ژن ژیان ئازادیی ڕێنمایی دەخاتە ڕوو؛ کە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک ببێتە بنەمای تێکۆشانی ژنان و سەدەی ٢١ ببێتە سەدەی سەرکەوتنی ژنان، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ئەم واتایە فراوان دەکات، بۆیە بە بەرفراوانکردنی هەڵمەتەکەمان، بە گردبوونەوە لە دەوری پرسی ئازادیی ڕێبەرایەتیمان، لە ١ـی ئایار، ڕۆژی کرێکارانی جیهان بە کۆبوونەوە لە دەوری ناسنامە، کەلتوور و زمانمان، تێکڕا بە سیستەمی سەرمایەداری دژە ژنان دەڵێین ‘نا’.

لە کۆتایشدا کەژەکە-ئە بانگەوازیی لە ژنان کرد، با بە دروشمی “ئازادیی ڕێبەرایەتیمان ئازادیی ئێمەیە”، دژی سیاسەتە قڕکەرەکان بوەستینەوە و داوا لە هەموو ژنان دەکەین بە ڕەنگ و ئاڵای خۆیانەوە ١ـی ئایار بڕژێنە سەر شەقامەکان.

ب. ق

Comments are closed.