لە سلێمانی تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە دوو فیشەکی پێوەیە

ناوەندی هەواڵەکان

لەناو پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، تەرمی کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە شوێنەواری دوو فیشەکی پێوەیە، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسە خزمی نزیکی جەوهەر ئاغای هەرکییە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، لەناو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی تەرمی کەسێک دۆزراوەتەوە، کە شوێنەواری دوو گولـلەی پێوەیە .

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز ئەو کەسە خزمی نزیکی جەوهەر ئاغای هەرکییە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە.

ب.گ

Comments are closed.