تەڤ-دەم: ١ـی ئایار بکەن بە ڕۆژی تێکۆشان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان

ناوەندی هەواڵەکان
تەڤ-دەم سەبارەت بە ١ـی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەوازیی کرد لەم ڕۆژە مێژووییەدا با جارێکی تر، داواکاری ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز بکەینەوە.

بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) بە ڕاگەیاندراوێک ١ـی ئایاری لە کرێکارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پیرۆز کرد و بانگەوازییەکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ١ـی ئایار لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرا و بانگەوازییان کرد، پێکەوە ئەم ڕۆژە پیرۆز بکەین و لەم ڕۆژە مێژووییەدا پێکەوە بەهێزەوە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری ڕەنجدەر و خۆڕاگر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەرز بکەینەوە.

هەروەها ڕایانگەیاند، بنەمای هەڵمەتەکانی پشتیوانی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی کێشەی کورد، میراتی تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، کە ڕۆحی هێزی کرێکارانی هەرێمەکە و جیهان لە ڕێگەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکەوە سەر لە نوێ زیندوو کردەوە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بە ڕۆڵی ژنانی کرێکار لە ڕووبەڕوو بوونەوەی داگیرکاریی، سیاسەتی چەوساندنەوە و تیرۆر کراوە، وە بانگەوازێک ئاڕاستەی دامەزراوە، سەندیکا و ڕێکخراوە کۆمەڵاییەتی و ڕۆشنبیرییەکان کراوە کە بە جۆشەوە بەشداری لە پیرۆزباییەکانی ١ـی ئایاردا بکەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان و دادپەروەریی و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ئازاد پشتیوانی لە هەموو کرێکاران و تێکۆشەران دەکەین.

ب. ق

 

Comments are closed.