ڕێکخراوی ئاینەکان و پێکەوەژیان ئێوارەخوانێکی بەربانگی ڕێکخست

سلێمانی

ڕێکخراوی بەراوردی ئاینەکان و پێکەوەژیانی مرۆیی، لە شاری سلێمانی بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ئێوارەخوانێکی بەربانگیان بە ناونیشانی پێکەوەژیانی ئاینەکان ڕێکخست.

ئەمڕۆ لە ڕێستۆرانتی ژیاری کوردەواریی لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی بەراوردی ئاینەکان و پێکەوەژیانی مرۆیی، بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ئێوارەخوانێکی بەربانگیان بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی و نوێنەرانی ئاینەکان ڕێکخست.

لە ئێوارەخوانەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئاینیی و باوەڕدارانی مەسیحی و کاکەیی و ئیزدیی و زەردەشتیی و کوردی فەیلی و شیعە و توێژەکانی شار، لە ژێر ناوی پێكەوەژیانی ئاینەکان ئامادەبوون.

نادر علی
نادر علی

مامۆستا نادر عەلی، سەرپەرشتیاری ڕێکخراوەکە لەبارەی ئامانجی ئەم ئێوارەخوانەوە، بە ڕۆژنیوزی وت، ئێـمە وەک ڕێکخراوی بەراوردی ئاینەکان و پێکەوەژیانی مرۆیی، بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ئێوارەخوانێکی بەربانگمان لە ژێر ناونیشانی ئاشتیی و پێکەوەژیانی ئاینەکان ڕێکخستووە، وتیشی، هەموو ئاینەکان پێکەوە، نزیکەی زیاتر لە ٥٠ مامۆستای ئاینی و نوێنەرانی ئاینەکانی تر، مەسیحیی و زەردەشتیی و کاکەیی و ئیزدیی بە ئاشتیی و پێکەوەژیانەوە، ئەم ئێوارەخوانەمان ڕێکخستووە و پێکەوە بەربانگمان کردەوە.

ئێمە لێرەدا بە هۆکاری بەرەکەتی مانگی ڕەمەزانەوە کۆبووینەتەوە

شێخ فاروق
شێخ فاروق

شێخ فاروق نووربەخشی نەقشبەندی، لەبارەی گرنگی پیکەوەژیانی ئاینەکان، لە باشووری کوردستاندا، بە ڕۆژنیوزی وت: ئێمە لێرەدا بە هۆکاری بەرەکەتی مانگی ڕەمەزانەوە کۆبووینەتەوە، پێکەوە لەگەڵ برایانی مەسیحیی و کاکەیی و شیعە و سوننە، بۆ سڕینەوەی جیاوازییەکان و خوشک و برایەتی و پێکەوەژیان.

ب.گ

Comments are closed.