منداڵانی چۆمان بە جلوبەرگی ئاڵوواڵاوە جەژنە پیرۆزە دەکەن

چۆمان 

لە شارۆچکەی چۆمان منداڵان بۆ بەرزڕاگرتنی نەریتی جەژن و کۆکردنەوەی نوقڵ و شیرینی، ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان، بە جلوبەرگی ئاڵوواڵاوە دەگەڕین و جەژنە پیرۆزە دەکەن.

 ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بوو، لە بەیانی زووەوە منداڵانی شارۆچکەی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر، ماڵ بە ماڵ بە کۆمەڵ بە کۆڵانەکاندا دەگەڕێن و نوقڵ و شیرینی کۆدەکەنەوەو جەژنە پیرۆزە لە خەڵک دەکەن.

وێرای ئەوەی نەریتی جەژن و بەسەرکردنەوەی ماڵان بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت، بەهۆی لاوازبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە، زیاتر کەسانی بە تەمەن گرنگی بە نەریتی جەژن دەدەن، بەڵام لە شارۆچکەی چۆمان ئەمساڵ منداڵان هەستان بە زیندووکردنەوەی ئەو نەریتە و بەرز ڕاگرتنی.

منداڵان بە خۆگۆڕینیان بە جلوبەرگی ئاڵوواڵا و هەڵگرتنی جانتایەک بۆ کۆکردنەوەی نوقڵ و شیرینی جەژنانە، بە کۆمەڵ ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان گەڕان و لە دەرگاکانیاندا و جەژنە پیرۆزەیان کرد.

ب.گ

Comments are closed.