بەهۆی بەربوونەوەی عارەبانەیەکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

لە سلێمانی لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکدا، بەهۆی بەربوونەوەی عارەبانەیەکەوە بەسەر کرێکارێکدا، بە سەختی بریندار دەبێت، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە کرێکارەکە گیان لەدەست دەدا.

 ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کانی بای سلێمانی، لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی وەیس تاوەر، عارەبانەیەک لە نهۆمی ٢٥ـی باڵەخانەیەکەوە بەردەبێتەوە بە سەر کرێکارێکدا و بە سەختی برینداری کردووە، پاشان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کرێکارەکە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و ماوەیەکە بۆ کارکردن هاتووەتە سلێمانی، ناوی سامر نوورییە و تەمەنی ٢٤ ساڵە.

 ب.گ

Comments are closed.