ناوەندی هەواڵەکان
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) ڕایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی دەشتی عەفرین، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین، لە تێکۆشان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لەسەر ئەرکەکەی لە شەهید بووە.
هەرەئە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، هاوڕێیان دەشتی عەفرین لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین، لە تێکۆشان و بەرخۆدانمان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، کار و خەباتی کردووە، لە ٢٨ـی نیسان لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو.
هەرەئە ئاماژەی بەوەشداوە، شەهید دەشتی لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی عەفرین لەدایکبووە و لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە چالاکانە بەشداری خەبات بووە.
وتیشی: لە شەڕی حەلەبەوە تا بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین ئەرکی ویژدانیی و مرۆڤانە و وڵاتپارێزانەی خۆی ئەنجامداوە، پاش داگیرکردنی عەفرین لە ٢٠١٨ خۆی پەروەردە کرد و بە جۆش و خرۆشی مەزنەوە ڕووی کردە سەنگەرەکانی شەڕ، لە هەموو شوێنێک بە کار و دڵسۆزیی و هەڤاڵێتییە ڕاستەقینەکەی بووە خۆشەویستی هەمووان.
هەرەئە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دەشتی عەفرین دەکات و دەڵێت: “دیسانەوە بەڵێن دەدەین، هێڵی تێکۆشانی شەهیدانمان بەرنەدەین و ئامانجەکانیان سەربخەین.
ناسنامەی ئەو شەهیدە بەم جۆرەیە:
ناسناو: دەشتی
ناو و پاشناو: عاریف ڕەشکیلۆ
ناوی دایک: مەقبولە
ناوی باوک: عاریف
شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین-٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٤
ب.گ
Comments are closed.