گەلی مەخموور بە ڕێپێوانێک گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد

مەخموور

دانیشتوانانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، لە دژی سزای شەش مانگ قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی پاریزەران لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و شەرمەزاریان کرد.

پارێزەرانی سەدە سەردانی دادگایان کرد بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، بەڵام بۆیان دەرکەوت، کە لە ٣ـی ئایارەوە  سزای شەش مانگ قەدەغەکردنی دیداری ئیمراڵیان دەرکردووە لەگەڵ موەکیلەکەیان،هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشیان لەبارەی هۆکاری بڕینەوەی ئەو سزاوە بە پاریزەران نەداوە، ئەمڕۆ پەنابەرانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور لە دژی ئەم سزایە ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجام دا.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانەوە دەستی پێ کرد و تا بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەخموور بەردەوام بوو، بەشداربووانی ڕێپێوانەکە درووشمەکانی “بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی” و “کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات” و “بمرێ خیانەت” و ” بێ سەرۆک ژیان نابێ”ـیان دەوتەوە، لەگەڵ بەرز کردنەوەی وێنەی ڕێبەر ئۆجالان.

لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا فلیس بوداک هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کامپی مەخموور ڕاگەیاندراوێکی پێشکەش کرد و وتی: ٢٦ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەژێر گۆشەگیریی ڕەهادایە، لە چوارچێوەی ئەم گۆشەگیرییەدا سیاسەتی قڕکردن و لەناوبردنی کوردان بەڕێوەدەبەن، نزیکەی چوار ساڵیش دەبێت دیداری ئیمراڵی قەدەغە کراوە و هیچ زانیارییەکمان لەبارەی ڕێبەر ئۆجالانەوە نییە، ئێمە بەڵێن دەدەین کە ڕێبەرەکەمان ئازاد دەکەین و لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان بە ئازادیی دەژین.

ب.گ

Comments are closed.